.·´¯`·-> گه‌ر هه‌ر زانیاریه‌کت لایه دوودڵ مه‌به‌و بینێره بۆ ئه‌م ئیمه‌یڵه zaniarisite@yahoo.com
++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++
له‌لایه‌ن: .·´¯`·-> ماڵپه‌ری زانیاری www.zaniarisite.tk له‌چینه‌کانی: هه‌واڵ، ته‌ندروستی،

دامەزراوەی توێژینەوە شێرپەنجەییەكانی بەریتانیا لە گشتگیرترین توێژینەوەدا كە 134 هەزار حاڵەتی گرتووەتەوە دەریخستووە كە شێرپەنجە پەیوەندییەكی بەهێزی بە شێوازی ژیانەوە هەیە.
توێژینەوەكە دەریخستووە 14 هۆكار كە پەیوەندییان بە شێوازی ژیانەوە هەیە، رۆڵیان هەیە لە خۆپاراستن لە تووشبوون بە شێرپەنجە، لەوانەش جگەرەكێشان و مەشق نەكردن و بەكارهێنانی خوێ بە رێژەی زۆر و منداڵ نەبوون و خواردنەوەی مەی بە رێژەی زۆر و قەڵەو بوون و ئەو هۆكارانە بە رێژەی 40 لەسەد كاریگەرییان لەسەر كۆی تووشبوونەكانی مرۆڤ بە شێرپەنجە هەیە.
له‌لایه‌ن: .·´¯`·-> ماڵپه‌ری زانیاری www.zaniarisite.tk له‌چینه‌کانی: هه‌واڵ، وێنه،

لینمی تەمەن ٥٥ ساڵ کە قژی بە شێوەیەکی سەرسووھێنەر زیاد دەکات خاوەن دوو منداڵە لە ھەرێمی شانشی ژیان بەسەر دەبات ، ھەرچەندە ماوەیەکی زۆرە قژی نەبڕیوە بەڵام بەشیوەیەکی تەندروست پارێزگاری لێکردوە.
ئەم ئافرەتە بۆ دەست نیشان کردنی درێژی قژی پێویست بوو لەسەر کورسیەک رابوەستێت بۆ ئەوەی درێژیەکەی بەتەواوەتی بەدەر کەوێت.
ی. ا
له‌لایه‌ن: .·´¯`·-> ماڵپه‌ری زانیاری www.zaniarisite.tk له‌چینه‌کانی: هه‌واڵ،

كارلۆس ئه‌ندریه ئه‌فسه‌ر له پۆلیسی لێكۆڵینه‌وه‌ی تاوانه‌كان به ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی ئه‌نگۆلای راگه‌یاند: رۆژی پینجشه‌ممه له لاوه‌ندای پایته‌خت، كوڕێكی (ته‌مه‌ن 17 ساڵ) له‌گه‌ڵ باوكی (ته‌مه‌ن 48 ساڵ) له‌سه‌ر یاریه‌كه‌ی به‌رشلۆنه و ریال ده‌بێته مشتومڕیان، له‌وكاته‌دا كوڕه‌كه چه‌كێكی ده‌ستده‌كه‌وێت و له په‌نا خانووێك ته‌قه له باوكی ده‌كات و دوو فیشه‌كی به‌ر ده‌كه‌وێت.
ئه‌ندریه وتیشی: باوكه‌كه ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه، كوڕه‌كه‌ش به چه‌كی تاوانه‌كه‌وه رایكردووه‌و تا ئیستا ده‌ستگیرنه‌كراوه.
له ئه‌نگۆلا یاریه‌كانی توپی پێ جه‌ماوه‌رێكی به‌رفراوانی هه‌یه، زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵك له رێگه‌ی كه‌ناڵه‌كانی ئاسمانی سه‌یری یاریه‌كانی خولی ئه‌وروپی ده‌كه‌ن.
بی بی سی / ص . س
له‌لایه‌ن: .·´¯`·-> ماڵپه‌ری زانیاری www.zaniarisite.tk له‌چینه‌کانی: وێنه،

له‌لایه‌ن: .·´¯`·-> ماڵپه‌ری زانیاری www.zaniarisite.tk له‌چینه‌کانی: هه‌واڵ، سه‌یروسه‌مه‌ره،

بە پێی راپۆرتێکی ئاژانسی " ئاسیوشیتێد پرێس"، ئەو گەشتیارانەی کە سەردانی ئەو باغچەی ئاژەڵانەیان دەکرد ، هەموویان جگەرەیان بە مەیموون شەرلی دەدا.
ئەحمەد، بەرێوەبەری باغچەی ئاژەڵانی مالیزیان لە بارەی " شەرلی" ووتی: مەیموونەکەیان بە هۆی کاری لاساییکردنەوە فێری جگەرەکێشان ببوو.
ئەو گەشتیارانە بە بێ گوێدان بە رێنەمایی وئاگادارییەکان ، جگەرەیان بۆ ئەو مەیموونە هەڵدەکرد و فرێیان دەدایە ناو قەفەسەکەیەوە.
ئەو مەیموونە ، خۆی بە جگەرەکێشانەوە گرتبوو و ئێستا بەرپرسانی ئەو باغچەیە ، جگەرەکێشانیان لەو مەیموونە قەدەغە کردووە.
له‌لایه‌ن: .·´¯`·-> ماڵپه‌ری زانیاری www.zaniarisite.tk له‌چینه‌کانی: هه‌واڵ، سه‌یروسه‌مه‌ره،

بە پێی راپۆرتێکی ورلد رکۆردز ئاکادێمی جوتیارێک بەناوی یان نییل لە ویلایەتی ساوت وێلزی ئەمەریکا توانی گەورەترین شێلمی سویدی بە ناوی " Suede" بچێنێت کە کێشەکەی 38.92 کیلۆگرام بوو.
لە وەرزی بە خێوکردنی ئەو رووەکانە، یان نییل زیاتر لە 70 کاتژمێری لە هەفتەیەکدا بۆ پەروەردەکردنی ئەو شێلمە بە سەر بردبوو.
پێوانەی پێشووتری قورسترین شێلمی سویدی لە جیهاندا پەیوەست بوو بە شێلمێک کە کێشەکەی 37.6 کیلۆگرام کە لە لایەن "ئسکات بۆب" وە چاندرا بوو.
نییل خولیای بەخێوکردنی رووەکە بە قەبارەی گەورە لە وانە " شووتی ، گوێز، ناوبراو 30 ساڵ لەمەوبەر توانی گەورەترین پیازی جیهان پەروەردە بکات.
رێبوار محەمەد / ی. ا
له‌لایه‌ن: .·´¯`·-> ماڵپه‌ری زانیاری www.zaniarisite.tk له‌چینه‌کانی: هه‌واڵ، سه‌یروسه‌مه‌ره،

بە پێی راپۆرتێکی ئاژانسی" ئاسیوشیتد پرێس"، مەرجی ئەو زاوا تەمەن 58 ساڵەیە بۆ رێورەسمی زەماوەند ، خۆپازادن لە ناو فرۆکە بە پاراشووت و زەماوەند لە ئاسمانە.
بووکی تەمەن 54 ساڵەش ، دوای ئەوەی بە مەرجە سەیروسەمەرەکەی هاوسەرەکەی رازی بوو ، مەراسیمی زەماوەندیان لە بەرزایی 2200 مەتری ئاسمان و لە سەر شاری " میدل تاون " لە ویلایەتی ئۆهایۆی ئەمەریکا بەرێوە برد.
رێبوار محەمەد / ی. ا
له‌لایه‌ن: .·´¯`·-> ماڵپه‌ری زانیاری www.zaniarisite.tk له‌چینه‌کانی: هه‌واڵ، ته‌ندروستی،

لە ئەنجامی توێژینەوەیەکدا کە ماوەی 10 ساڵی خایاند و لە سەر 60 هەزار ئافرەتی سویدی ئەنجام درا دەرکەوت ، ئەو ئافرەتانەی کە لە ماوەی هەفتەیەکدا 2 تا 3 جار "پسکیت ،کولیچە ، شیرینیەمەتی " دەخۆن ، بە رێژەی 33%دا لە مەترستی تووشبوون بە شێرپەنجەی "منداڵدان" دان، هەروەها ئەو رێژەیە ئەگەر بۆ 3 تا 4 جار زیاتر شیرینی زیاتر بخۆرێت ، بۆ 42% دا بەرز دەبێتەوە. ئەو توێژینەوانە پیشانی داوە کە خواردنی " شەکر وخواردەمەتی شیرین دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تووشبوون بە شێرپەنجەی "منداڵدان".
له‌لایه‌ن: .·´¯`·-> ماڵپه‌ری زانیاری www.zaniarisite.tk له‌چینه‌کانی: هه‌واڵ، سه‌یروسه‌مه‌ره،

ئه‌كشات ساكسینا كه منداڵێكی هیندیه، وه‌ك خاوه‌نی زۆرترین په‌نجه‌ی ده‌ست و پێ له جیهاندا ناسراوه و ناوی له كتێبی ژماره پێوانه‌ییه‌كانی جیهاندا تۆمار كرا.
به‌پێی راپۆرتی میدیاكان، ئه‌و منداڵه كه ته‌مه‌نی كه‌متر له 2 ساڵه، خاوه‌نی 14 په‌نجه‌ی ده‌ست و 20 په‌نجه‌ی پێیه و به‌گشتی 34 په‌نجه‌ی هه‌یه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له داهاتوویه‌كی نزیكدا نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ ئه‌نجام بدرێت و په‌نجه زیاده‌كانی ده‌ست و پێی لێبكرێته‌وه و بخرێته باری جه‌سته‌یی ئاسایی.
رێبوار محه‌مه‌د/ ئا. ر
.·´¯`·-> ماڵپه‌ری زانیاری
هه‌واڵ
(278)
ئایینی
(83)
وێنه
(59)
سه‌یروسه‌مه‌ره
(263)
ڤیدیۆ
(36)
وتار
(11)
قورئان
(4)
سروود‌و گۆرانی
(10)
فلاشاتی ئایینی
(9)
ده‌روونی
(54)
هونه‌ری
(14)
وته‌ی ناوداران
(5)
په‌یام وئاگاداری
(2)
ته‌ندروستی
(60)
شیعروپه‌خشان
(4)
یاری کۆمپیته‌ر
(1)
گاڵته‌وگه‌پ
(5)
ته‌کنه‌لۆژیا
(43)
چیرۆک
(6)
هۆشیاری سێکسی
(31)
به‌رنامه
(4)
که‌سایه‌تی
(6)
فلمی سێ به چوار
(3)